[ هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئێوه ئه‌دات، صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره واته: ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆى ده‌ڕژێنێت به‌سه‌رتانداو له‌لای فریشته به‌ڕێزه‌كان ناوتان ده‌هێنێت و باستان ده‌كات و مه‌دح و سه‌ناتان ده‌كات، وه صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش واته: دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌كه‌ن له خوای گه‌وره [ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا خواى گه‌وره به هۆى ره‌حمه‌تى خۆى و دوعاى خێرى فریشته‌كان ده‌رتان بكات له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان بۆ نوورو ڕووناكی هیدایه‌ت و یه‌كخواپه‌رستی [ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (٤٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران له دونیا‌و قیامه‌تدا.