Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 45

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٤٥
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵنیایى تۆمان ناردووه‌ كه‌ شایه‌ت بیت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ته‌وه‌، یاخود شایه‌ت بیت بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ تاك و ته‌نهاو بێشه‌ریكه‌ [ وَمُبَشِّرًا ] وه‌ موژده‌ده‌ر بیت به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئیمانت پێ دێنێت به‌ به‌هه‌شت [ وَنَذِيرًا (٤٥) ] وه‌ ترسێنه‌ر بیت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئیمانت پێ ناهێنێت به‌ دۆزه‌خ.