[ لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌وه هیچ ئافره‌تێكی ترت بۆ حه‌ڵاڵ نیه كه ماره‌ی بكه‌ی، وه‌كو پاداشتێك بۆ خێزانه‌كانی كه هه‌موویان خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ژیانی دونیادا [ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ ] یاخود یه‌كێك ته‌ڵاق بده‌یت و بیگۆڕیته‌وه‌و یه‌كێكی تر له جیاتی ئه‌وه ماره بكه‌ی [ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ ] با ئه‌وه‌ی كه به نیازی بیهێنی سه‌رسام بیت به جوانێتی [ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌نیزه‌كێك بێت ئه‌وه دروسته بیهێنی [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا (٥٢) ] وه خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، به‌ڵام عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌مرد تا خوای گه‌وره دیسانه‌وه خێزانی تری بۆی حه‌ڵاڵ كرد كه بیهێنێ له‌وانه‌ى پێشتر كه باسكرا، به‌ڵام كه‌سی تری نه‌هێنا تا فه‌زڵه‌كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه بێت - صلی الله علیه وسلم - به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانی، به‌ڵام ته‌ڵاقیان بدات دروسته هه‌روه‌كو (حه‌فصه)ى ته‌ڵاقداو دواتر گه‌ڕاندیه‌وه.