Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 55

لَّا جُنَاحَ عَلَيۡهِنَّ فِيٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا ٥٥
{ئافرەت دروستە لای كێ‌ خۆی دانەپۆشێت؟} [ لَا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ ] به‌ڵام ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت باوكی بێته‌ لای و خۆى دانه‌پۆشێت [ وَلَا أَبْنَائِهِنَّ ] یان كوڕی خۆیان [ وَلَا إِخْوَانِهِنَّ ] یان برایان [ وَلَا أَبْنَاءِ إِخْوَانِهِنَّ ] یان برازایان [ وَلَا أَبْنَاءِ أَخَوَاتِهِنَّ ] یان خوشكه‌زایان [ وَلَا نِسَائِهِنَّ ] یان ئافره‌تان [ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود كه‌نیزه‌ك و جاریه‌كان، ئاسایى¬یه‌ ئافره‌ت خۆى له‌مانه‌ دانه‌پۆشێت، وه‌ بۆ خاڵۆ و مامه‌یشى ئاساییه‌و مه‌حره‌من، به‌ڵام (عیكریمه‌و شه‌عبى) ده‌ڵێن بۆیه‌ باس نه‌كراون چونكه‌ وه‌سفى كچ ده‌كه‌ن لاى كوڕه‌كانیان [ وَاتَّقِينَ اللَّهَ ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٥٥) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ شاهیدو ئاگاداره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكداو هیچى لێ¬ناشاردرێته‌وه‌.