Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 63

يَسۡـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِۚ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا ٦٣
{تەنها خوای گەورە كاتی هاتنی رۆژی قیامەت دەزانێت} [ يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌ڵكی پرسیاری كاتی هاتنى ڕۆژی قیامه‌تت لێ ئه‌كه‌ن [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] پێیان بڵێ: زانستی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و، خوا نه‌بێ كه‌س نازانێ كه‌ی قیامه‌ت دێت [ وَمَا يُدْرِيكَ ] وه‌ تۆ چوزانی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - [ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا (٦٣) ] له‌وانه‌یشه‌ هاتنی قیامه‌ت نزیك بێت.