[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ ] وه ئێمه به‌ڵێنمان له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كه به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و په‌یامه‌كه‌ى بگه‌یه‌نن [ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ] وه به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه له تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه له نوح و ئیبراهیم و موسى و عیسای كوڕی مه‌ریه‌م كه ئه‌مانه (ئولولعه‌زم) بوونه [ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (٧) ] وه عه‌هدو به‌ڵێنێكی توند‌و سه‌ختمان لێ وه‌رگرتوون كه ئه‌بێ په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی، (وه جوانترین شێواز په‌یوه‌ست بوونه پێوه‌ى).