[ إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ ] ئێمه ئه‌م ئه‌مانه‌ته كه دینه، یان فه‌رزه‌كانه، یان سنوره‌كانه، یان گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه دامان به‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و شاخه‌كان [ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا ] به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه كه هه‌ڵی بگرن و هه‌ڵیان نه‌گرت [ وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا ] وه داوای شه‌فه‌قه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان كرد كه خوای گه‌وره لێیان خۆشبێ [ وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ] به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵی گرت [ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا (٧٢) ] مرۆڤیش ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی تیایه كه زۆر سته‌مكارو زۆر نه‌زانه، ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌قوا زوڵمه‌كه نه‌هێلێ، وه به زانیاریش نه‌زانینه‌كه‌ی نه‌هێلێ.