Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Saba — Ayah 4

لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ ٤
[ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] بۆیه‌ قیامه‌ت دێت تا خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ أُولَئِكَ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٤) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ بۆ تاوانه‌كانیان وه‌ ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌تام و باش و به‌ڕێزیان بۆ هه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا.