Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Fatir — Ayah 12

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡبَحۡرَانِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ سَآئِغٞ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞۖ وَمِن كُلّٖ تَأۡكُلُونَ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُونَ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ١٢
[ وَمَا يَسْتَوِي الْبَحْرَانِ ] وه‌ ئه‌م دوو ده‌ریایه‌ یه‌كسان نین [ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ ] ئه‌مه‌یان ئاوێكی سازگاری هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رووبارانه‌ن كه‌ ئاوه‌كه‌یان ده‌ڕوات [ سَائِغٌ شَرَابُهُ ] كه‌ به‌ ئاسانی ئاوه‌كه‌ى ده‌خورێته‌وه‌ [ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ ] وه‌ئه‌مه‌شیان له‌ سوێریدا تاڵه‌ كه‌ ده‌ریا وه‌ستاوه‌كانه‌ [ وَمِنْ كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا ] وه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌ریاكه‌دا گۆشتێكی ته‌ڕو تازه‌ ئه‌خۆن له‌و ماسیانه‌ی كه‌ له‌ناویاندان [ وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ] وه‌ خشڵیش له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ ده‌رئه‌كه‌ن وه‌ له‌ ده‌ست وملی ئه‌كه‌ن وه‌كو بازن و ملوانكه‌ [ وَتَرَى الْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ ] وه‌ ئه‌بینی كه‌ كه‌شتیه‌كان ئه‌و ئاوه‌ ده‌بڕن به‌ هۆى باوه‌ [ لِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] تا به‌دوای فه‌زڵی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێن بۆ بازرگانی و به‌ناو ده‌ریادا ئه‌ڕۆن له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكى تر [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٢) ] وه‌ به‌ڵكو ئێوه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ زۆرانه‌ی كه‌ پێى به‌خشیوون .