Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Sad — Ayah 26

يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ ٢٦
[ يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ تۆمان كردووه‌ به‌ جێنشین له‌سه‌ر زه‌ویدا [ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ ] تۆ بڕیار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ به‌ دادپه‌روه‌ری [ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وی له‌ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكیدا چونكه‌ گومڕات ئه‌كه‌ن و له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ لات ئه‌ده‌ن، یان له‌ ڕێگای به‌هه‌شت لات ئه‌ده‌ن [ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ لائه‌ده‌ن [ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ (٢٦) ] به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌یان له‌بیر كردووه‌.