سووره‌تی (نيساء) (واته: ئافره‌تان)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٧٦) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه‌ی دروست كردووه له یه‌ك كه‌س كه ئاده‌م بوو- صلى الله عليه وسلم - [ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] وه له په‌راسوى ئاده‌میش خێزانه‌كه‌ی دروست كرد كه حه‌وا بوو [ وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ] وه له ئاده‌م و حه‌واش پیاوان و ئافره‌تانێكی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه هه‌ندێكتان داوا له هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره واته ده‌ڵێن: له‌به‌ر خوای گه‌وره ئه‌و شته‌مان پێ بده‌ن، وه سیله‌ی ڕه‌حم و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیتان بگه‌یه‌نن و مه‌یپچڕێنن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا (١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌و ئاگای لێتانه.