[ وَمَنْ يَكْسِبْ خَطِيئَةً ] وه هه‌ر كه‌سێك كه تاوانێك بكات به‌مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست، یان وتراوه: (خَطِيئَةً) تاوانی بچووكه (إِثْم)یش تاوانی گه‌وره‌یه، یان هه‌ر كه‌سێك تاوان ئه‌نجام بدات [ ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا ] خۆی تاوانه‌كه ئه‌نجام بدات پاشان بیداته پاڵ كه‌سێكی بێ تاوان [ فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا (١١٢) ] ئه‌مه به‌ڕاستی بوهتانی كردووه‌و درۆی هه‌ڵبه‌ستووه بۆ ئه‌و كه‌سه بێتاوانه وه تاوانێكی ئاشكرای كردووه.