Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 139

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا ١٣٩
[ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌و مونافیقانه‌ی كه‌ كافران ئه‌كه‌نه‌ دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوانی خۆیان جگه‌ له‌ ئیمانداران كه‌ ئه‌بوایه‌ ئیماندارانیان بكردایه‌ به‌دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان به‌ڵام كافرانیان كرد [ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ ] ئایا به‌دوای عیززه‌تدا ئه‌گه‌ڕێن له‌لای كافران وا ئه‌زانن عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوون و هێز لای كافرانه‌ [ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا (١٣٩) ] به‌ دڵنیایى عیززه‌ت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ بیه‌وێ هه‌ر كه‌سێك به‌عیززه‌ت بكات به‌عیززه‌تی ده‌كات و عیززه‌ت لای كافران نیه‌.