Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 150

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيۡنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤۡمِنُ بِبَعۡضٖ وَنَكۡفُرُ بِبَعۡضٖ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ١٥٠
[ إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌رانی [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ ] وه‌ ئه‌یانه‌وێ جیاوازی بخه‌نه‌ نێوان خواو پێغه‌مبه‌رانی به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوا هه‌یه‌ به‌ڵام ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌ران ناهێنن، یاخود ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمان به‌هه‌ندێ له‌ پێغه‌مبه‌ران دێنین وه‌ كوفریش به‌ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ین، كه‌ جووله‌كه‌ ئیمانیان به‌ موسى هێنابوو كوفریان به‌ عیسى و محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - وه‌ گاوره‌كان كه‌ ئیمانیان به‌ عیسى هێنا وه‌ كوفریان به‌ محمد كرد- صلى الله عليه وسلم - (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موویان بێت) [ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١٥٠) ] وه‌ ئه‌یانه‌وێ به‌ حیسابی خۆیان ڕێگاو دینێكی مام ناوه‌ند بگرنه‌ به‌ر.