[ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ ] وه درۆیشیان كرد‌و شانازیان ئه‌كرد به كوشتنی عیساوه- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یانووت: ئێمه (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م)مان- صلى الله عليه وسلم - كوشتووه [ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ ] خوای گه‌وره به‌درۆیان ئه‌خاته‌وه ئه‌وان نه عیسایان- صلى الله عليه وسلم - كوشت وه نه له خاچیشیاندا [ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ ] به‌ڵكو لێیان تێكچوو شێوه‌ی عیسا- صلى الله عليه وسلم - خرایه سه‌ر یه‌كێك له حه‌واریه‌كانى و ئه‌ویان كوشت وه خۆشیان هه‌ر گومانیان هه‌بوو ئایا ئه‌مه عیسایه- صلى الله عليه وسلم - یان حه‌وارییه‌كه‌یه [ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیختیلاف و جیاوازیان هه‌بوو له عیسادا- صلى الله عليه وسلم - كه هه‌ندێكیان وتیان: كوشتمان وه هه‌ندێكیان بینیان كه خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆ ئاسمان وتیان: نه‌مان كوشتووه‌و جیاوازی كه‌وته نێوانیان ئا ئه‌مانه خۆیان گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به عیسى- صلى الله عليه وسلم - [ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ] وه هیچ زانیارییه‌كیان نیه له‌و باره‌یه‌وه ته‌نها شوێنی گومان كه‌وتوونه‌و دوو دڵن [ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (١٥٧) ] وه به یه‌قینی ئه‌وان عیسایان- صلى الله عليه وسلم - نه‌كوشت.