Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 164

وَرُسُلٗا قَدۡ قَصَصۡنَٰهُمۡ عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُ وَرُسُلٗا لَّمۡ نَقۡصُصۡهُمۡ عَلَيۡكَۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِيمٗا ١٦٤
[ وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رى تر كه‌ له‌ پێشتردا یان له‌ پێش ئه‌م سووره‌ته‌دا چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له‌ قورئانی پیرۆزدا [ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش هه‌یه‌ كه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌دو بیست و چوار هه‌زار (١٢٤٠٠٠) پێغه‌مبه‌ر بووه‌ [ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا (١٦٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كردووه‌ به‌ دڵنیایی و به‌ حه‌قیقه‌ت كه‌ ئه‌مه‌یش رێزێكه‌ بۆ موسى هه‌ر بۆیه‌ پێى وتراوه‌: (كه‌لیم الله)، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر قسه‌ كردنى خواى گه‌وره‌ كه‌ هه‌ر كاتێك ویستى لێبێت قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ قسه‌ كردنى دروستكراوه‌كانى ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت كه‌س نایزانێت).