Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 172

لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ وَمَن يَسۡتَنكِفۡ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَيَسۡتَكۡبِرۡ فَسَيَحۡشُرُهُمۡ إِلَيۡهِ جَمِيعٗا ١٧٢
[ لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْدًا لِلَّهِ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - ڕه‌تی ناكاته‌وه‌ وه‌ خۆی به‌ گه‌وره‌ نازانێ له‌وه‌ی كه‌ عه‌بدی خوای گه‌وره‌ بێ به‌ڵكو شانازی ده‌كات به‌ عبودیه‌ت و به‌ندایه‌تی كردنی بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ] وه‌ ته‌نانه‌ت فریشته‌ نزیكه‌كانیش له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیش خۆیان به‌گه‌وره‌ نازانن وه‌ ڕه‌تی ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ عه‌بدو به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ بن [ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك عیباده‌تى خوا ڕه‌ت بكاته‌وه‌و خۆی به‌ گه‌وره‌ بزانێ [ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (١٧٢) ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه‌ وه‌ سزایان ئه‌دات.