Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 18

وَلَيۡسَتِ ٱلتَّوۡبَةُ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ إِنِّي تُبۡتُ ٱلۡـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمۡ كُفَّارٌۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا ١٨
[ وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه‌ ته‌وبه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نیه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ خراپه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن [ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ ] تا یه‌كێكیان ئه‌گاته‌ سه‌ره‌مه‌رگ كه‌ دڵنیایه‌ ئه‌مرێ و ڕوح ئه‌گاته‌ غه‌رغه‌ره‌ی [ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ ] ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ من ئێستا ته‌وبه‌م كرد ته‌وبه‌ بۆ ئه‌وانه‌ نیه‌ [ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ] وه‌ ته‌وبه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نیه‌ كه‌ به‌كافری ئه‌مرن [ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٨) ] ئا ئه‌مانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده‌ كردوون.