Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 35

وَإِنۡ خِفۡتُمۡ شِقَاقَ بَيۡنِهِمَا فَٱبۡعَثُواْ حَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهِۦ وَحَكَمٗا مِّنۡ أَهۡلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصۡلَٰحٗا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيۡنَهُمَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرٗا ٣٥
[ وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا ] ئه‌گه‌ر له‌وه‌ ترسان كه‌ ناكۆكى و كێشه‌ی نێوان ژن و پیاو گه‌وره‌ بێته‌وه‌ [ فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا ] ئه‌وا دوو پیاوی عاقڵ و دیندارو دادپه‌روه‌ر بنێرن یه‌كێك له‌ لایه‌نی پیاوه‌كه‌و یه‌كێك له‌لایه‌نی ئافره‌ته‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان صوڵح بكه‌ن له‌ نێوان ئه‌و ژن و پیاوه‌دا [ إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ] ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو دادوه‌ره‌ مه‌به‌ستیان صوڵح و ڕێكه‌وتن بێت و نیه‌تیان باش بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ نێوانی ئه‌و ژن و پیاوه‌ ڕێك ئه‌خاته‌وه‌و به‌یه‌كتریان ئه‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا (٣٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ وه‌ زانیاریه‌كی زۆر ووردى هه‌یه‌.