[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات ئه‌گه‌ر به كێشی مێرووله‌یه‌كی بچو‌وكیش بێت، یاخود به‌كێشی گهردێكیش بێت [ وَإِنْ تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكه بكات ئه‌وه خوای گه‌وره چه‌ند قاتێ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَيُؤْتِ مِنْ لَدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا (٤٠) ] وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه له به‌هه‌شتدا.