[ يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الْأَرْضُ ] له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌وانه‌ی كه كوفریان كردووه وه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه- صلى الله عليه وسلم - له دونیادا‌و ئیمانیان پێی نه‌هێناوه‌و گوێڕایه‌ڵیان نه‌كردووه ئاواته‌خوازن له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كه‌دا ڕێك بخرێنه‌وه واته: زه‌وی شه‌ق بوایه بچوونایه‌ته ناویه‌وه‌و قوتى بدانایه به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرایا [ وَلَا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا (٤٢) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ قسه‌یه‌ك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و قسه‌كانیان هه‌مووی ئاشكرایه‌و ڕووبه‌ڕوویان ئه‌بێته‌وه‌و دانى پێدا ده‌نێن.