[ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ] خوای گه‌وره له‌عنه‌تی له‌مانه كردووه كه فه‌زڵی موشریكانی قوره‌یش ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر ئیمانداران و پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - [ وَمَنْ يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا (٥٢) ] وه هه‌ر كه‌سێك كه خوای گه‌وره له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی لێ بكات نابینی كه‌سێك هه‌بێ كه پشتیوان و سه‌رخه‌ری بێت و ڕزگاری بكات له سزای خوای گه‌وره.