[ أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] یاخود هه‌ر جووله‌كه حه‌سوودی به‌خه‌ڵكی ئه‌به‌ن واته: به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - صه‌حابه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زڵه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون كه پێغه‌میه‌رایه‌تی و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا [ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] ئێوه بۆچی حه‌سوودی به محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌به‌ن ئه‌وه‌تا ئێمه به ئیبراهیم و نه‌وه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كیتاب و حیكمه‌تیشمان پێ به‌خشیون [ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا (٥٤) ] وه موڵكێكی زۆر گه‌وره‌مان پێ به‌خشیوون، وه محمد- صلى الله عليه وسلم - یه‌كه‌م كه‌س نیه كه وه‌حی بۆ هاتبێت و كرابێت به پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌تا ئێوه خۆتان ئاگاتان له ئیبراهیم و سوله‌یمان و داودو پێغه‌مبه‌رانی تر هه‌یه.