[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه كردووه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناوه ئه‌وانه ئه‌یانخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئاگرێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه [ كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ] هه‌ر كاتێك كه پێسته‌كانیان سووتا ئه‌وكاته بۆیان ئه‌گۆڕین به پێسته‌ی تری تازه جگه له‌و پێسته بۆ ئه‌وه‌ی سزا بچێژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست كردن به ئێش و ئازار زیاتر له پێسته‌كه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ئێش و ئازاردا بن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا (٥٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.