[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ ] (ئه‌بو به‌رزه‌ى ئه‌سله‌مى) پێش موسڵمان بوونى فاڵچى بوو بڕیارى له نێوان جوله‌كه‌كان ده‌دا له كاتى ناكۆكیدا، چه‌ند موسڵمانێكیش چوون بۆ لاى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه به گومانی خۆیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئیمانمان هێناوه به‌و قورئانه‌ی كه بۆ تۆ دابه‌زیوه وه به‌و ئه‌و كیتابانه‌ی تریش كه له پێش تۆدا دابه‌زیوه له كاتێكدا كه ئه‌یانه‌وێ حوكم و بڕیار به‌رن بۆ لای تاغوت و فاڵچیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه حوكم به‌غه‌یری قورئانی پیرۆز ئه‌كه‌ن [ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ ] له كاتێك كه فه‌رمانیان پێكراوه له هه‌موو كتێبه ئاسمانیه‌كاندا كه كوفر بكه‌ن به‌هه‌موو تاغوتێك [ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا (٦٠) ] وه شه‌یتان ئه‌یه‌وێ گومڕایان بكات و له ڕێگای ڕاست دووریان بخاته‌وه گومڕاكردنێكی زۆر دوور.