Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 63

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَعِظۡهُمۡ وَقُل لَّهُمۡ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَوۡلَۢا بَلِيغٗا ٦٣
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ چی له‌ناو دڵیاندا هه‌یه‌ له‌ نیفاق و له‌ دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ ] تۆش ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پشتیان تێ بكه‌و عوزریان قبووڵ مه‌كه‌ وه‌ ئامۆژگاریان بكه‌و بیانترسێنه‌ له‌ نیفاق [ وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا (٦٣) ] وه‌ له‌ نه‌فسی خۆشیاندا ته‌نهایان بكه‌ره‌وه‌ به‌ته‌نها ئامۆژگاریه‌كی زۆر كاریگه‌ریان بكه‌ به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌.