Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 7

لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنۡهُ أَوۡ كَثُرَۚ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا ٧
{دابەشكردنی میراتی} [ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] كه‌سێك كه‌ ئه‌مرێ ئه‌گه‌ر كوڕی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت ئه‌و كوڕانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دایك و باوك و خزمه‌ نزیكه‌كانیان به‌جێی دێلن به‌شی خۆیان هه‌یه‌ له‌و میراتیه‌ [ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تانیش ئه‌گه‌ر دایك و باوكیان مرد یان خزمى نزیكیان مردو میراتیان به‌جێ هێشت ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له‌و میراتیه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌شی ئافره‌تیان نه‌ئه‌داو ئافره‌تیان له‌ میراتی بێبه‌ش ئه‌كرد [ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (٧) ] ئیتر ئه‌گه‌ر زۆر بێت یان كه‌م ئه‌مه‌ به‌شێكی دیاریكراو و حه‌قێكه‌و خوای گه‌وره‌ جێگیری كردووه‌و نابێ بێبه‌شیان بكه‌ن .