Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 73

وَلَئِنۡ أَصَٰبَكُمۡ فَضۡلٞ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمۡ تَكُنۢ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُۥ مَوَدَّةٞ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ مَعَهُمۡ فَأَفُوزَ فَوۡزًا عَظِيمٗا ٧٣
[ وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بن له‌سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتنی غه‌نیمه‌ت [ لَيَقُولَنَّ كَأَنْ لَمْ تَكُنْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ ] ئه‌و مونافیقانه‌ خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن: ئایا بۆ ئێمه‌تان به‌شدار نه‌كرد له‌ غه‌نیمه‌ت دا ئایا ئێمه‌ ئێوه‌مان خۆش ناوێ و یارمه‌تیتان ناده‌ین [ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَعَهُمْ ] وه‌ خه‌فه‌ت ئه‌خۆن ئه‌ڵێن: خۆزگه‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بووینایه‌ [ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا (٧٣) ] ئه‌و كاته‌ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ئه‌مانبرده‌وه‌، مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه‌ كه‌ غه‌نیمه‌تیان ده‌ست ئه‌كه‌وت نه‌ك مه‌به‌ستیان سه‌رخستنی دینی خوا بێت.