Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 76

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱلطَّٰغُوتِ فَقَٰتِلُوٓاْ أَوۡلِيَآءَ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّ كَيۡدَ ٱلشَّيۡطَٰنِ كَانَ ضَعِيفًا ٧٦
[ الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیماندارو باوه‌ڕدارن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی دینه‌كه‌ى كوشتار ئه‌كه‌ن [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن له‌ پێناوی تاغوت و شه‌یتاندا كوشتار ئه‌كه‌ن و، گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان ده‌كه‌ن [ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ ] ئێوه‌ كوشتاری دۆستانی شه‌یتان بكه‌ن [ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا (٧٦) ] به‌ دڵنیایى نه‌خشه‌و پیلان و فڕوفێڵی شه‌یتان زۆر لاوازه‌.