[ مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ] هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - به‌دڵنیایی ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت [ وَمَنْ تَوَلَّى ] وه هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (٨٠) ] ئه‌وه تۆمان نه‌ناردووه كه كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.