Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 88

۞ فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهۡدُواْ مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا ٨٨
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه‌ چیتانه‌ بۆچى سه‌باره‌ت به‌ مونافیقان بوونه‌ته‌ دوو به‌شه‌وه‌، (زه‌یدى كوڕى سابت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو بۆ غه‌زاى ئوحود (سێ سه‌د) كه‌س له‌ مونافیقان كه‌ له‌گه‌ڵى ده‌رچوو بوون گه‌ڕانه‌وه‌، هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بوونه‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌: كۆمه‌ڵێكیان وتیان ده‌یانكوژین، كۆمه‌ڵێكیان وتیان نایانكوژین، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: مه‌دینه‌ (طيبة) یه‌و پاكه‌و، پیسه‌كان دوورده‌خاته‌وه‌ وه‌كو چۆن ئاگر پیسى زیو ناهێلێت [ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌م مونافیقانه‌ى پاشگه‌ز كرده‌وه‌و گه‌ڕانده‌وه‌و به‌هیلاكى بردن به‌ هۆى سه‌رپێچى و خراپه‌ى خۆیانه‌وه‌ [ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێ هیدایه‌تی كه‌سانێك بده‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای كردوون [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا (٨٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات هیچ ڕێگایه‌كی نیه‌ بۆ هیدایه‌ت و ئه‌مانه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نین وازیان لێ بێنن.