Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 91

سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأۡمَنُوكُمۡ وَيَأۡمَنُواْ قَوۡمَهُمۡ كُلَّ مَا رُدُّوٓاْ إِلَى ٱلۡفِتۡنَةِ أُرۡكِسُواْ فِيهَاۚ فَإِن لَّمۡ يَعۡتَزِلُوكُمۡ وَيُلۡقُوٓاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكُمۡ جَعَلۡنَا لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا ٩١
[ سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَنْ يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ ] وه‌ كه‌سانێكی تریش ئه‌بینن كه‌ ئه‌یانه‌وێ ئه‌مین بن له‌ ئێوه‌و له‌ كافرانیش [ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ] وه‌ هه‌ر كاتێك كافران بانگیان بكه‌ن بۆ شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره‌و كوشتاری موسڵمانان ئه‌وان پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌ڕۆنه‌وه‌ ناویان و وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌ [ فَإِنْ لَمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ ] ئه‌گه‌ر خۆیان دوور نه‌گرن له‌ كوشتاری ئێوه‌ وه‌ عه‌هدو په‌یمانی ئاشته‌وایی و سلمیان به‌ئێوه‌ نه‌دا [ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ ] وه‌ ده‌ستی خۆیان نه‌گرته‌وه‌ له‌ كوشتاری ئێوه‌ [ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] ئه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ دیل بگرن، وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و زاڵ بوون به‌سه‌ریان كوشتاریان بكه‌ن [ وَأُولَئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُبِينًا (٩١) ] ئا ئه‌مانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكرای ئێوه‌ی زاڵ كردووه‌ به‌سه‌ریاندا وه‌ كوشتاریان بكه‌ن.