Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Fussilat — Ayah 31

نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَشۡتَهِيٓ أَنفُسُكُمۡ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ٣١
[ نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ] ئێمه‌ دۆست و پشتیوانی ئێوه‌ بووین له‌ ژیانی دونیاو به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌مانپاراستن، وه‌ له‌ناو گۆڕو قیامه‌تیشدا هه‌ر له‌گه‌ڵتان ئه‌بین و هۆگرو دڵنه‌واتان ده‌بین و له‌ پردی صیرات ده‌تانپه‌ڕێنینه‌وه‌ تا ده‌تانكه‌ینه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ ] وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌فستان ئاره‌زووی بكات هه‌موو شتێكتان بۆ هه‌یه‌ [ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ (٣١) ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ داوای بكه‌ن هه‌موو شتێكتان پێشكه‌ش ئه‌كرێ و پێتان ئه‌درێ.