[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءَهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ (٤١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفریان كردووه به‌و قورئانه پیرۆزه كاتێك كه بۆیان هاتووه سزایان ده‌ده‌ین، كه قورئانی پیرۆزیش كتابێكی به‌عیززه‌ت و پارێزراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و كه‌س ناتوانێ ده‌ستكاری بكات و هاوشێوه‌ی سووره‌تێكی بچوكی بێنێته‌وه.