[ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه به زمانێكی جگه له عه‌ره‌بی بهاتایه‌ته خواره‌وه ئه‌یانووت: بۆچی ئایه‌ته‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه [ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ ] وه ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ قورئانێكی جگه له عه‌ره‌بی بۆ قه‌ومێكی عه‌ره‌ب داببه‌زێ، یاخود ئه‌یانووت: بۆ هه‌ندێكی به عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی به جگه له عه‌ره‌بی نیه
{ قورئانى پیرۆز هیدایه‌ت و شیفایه بۆ باوه‌ڕداران}
[ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بلێ: ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و شیفایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدارن [ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ] وه ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕ ناهێنن ئه‌وه گوێیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی ئه‌و قورئانه‌و لێی تێناگه‌ن، وه چاویان كوێره له ئاست بینینی و نایبینن [ أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (٤٤) ] ئا ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وه وایه له شوێنێكی دووره‌وه بانگ بكرێن و نه‌یبیستن و لێی تێنه‌گه‌ن.