Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Fussilat — Ayah 47

۞ إِلَيۡهِ يُرَدُّ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِۚ وَمَا تَخۡرُجُ مِن ثَمَرَٰتٖ مِّنۡ أَكۡمَامِهَا وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ أَيۡنَ شُرَكَآءِي قَالُوٓاْ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٖ ٤٧
[ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ ] وه‌ كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و كه‌سی تر نایزانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كانیش [ وَمَا تَخْرُجُ مِنْ ثَمَرَاتٍ مِنْ أَكْمَامِهَا ] وه‌ هه‌ر به‌رووبوومێكیش كه‌ له‌ به‌رگ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی كاته‌كه‌ی ئه‌زانێت تا پێ ئه‌گات [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه‌ هه‌ر ئافره‌تێك كه‌ دووگیانه‌و منداڵی ئه‌بێ و كه‌ی دایئه‌نێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌یزانێ [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ له‌ پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ من و له‌گه‌ڵ من ده‌تانپه‌رستن؟ [ قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِنْ شَهِيدٍ (٤٧) ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پێمان راگه‌یاندی كه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ شایه‌تی بدات و بلێت تۆ شه‌ریكت هه‌یه‌.