[ لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خه‌زێنه‌و كلیله‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ڕزق و ڕۆزی بۆ هه‌ر كه‌سێك فراوان ئه‌كات كه ویستی لێ بێت، وه ته‌سك و كه‌می ئه‌كاته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به دادپه‌روه‌ری و حیكمه‌تی خۆی [ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٢) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شته‌كان.