[ اللَّهُ الَّذِي أَنْزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی تری به حه‌ق دابه‌زاندووه، وه ته‌رازووی دادپه‌روه‌ریشی دابه‌زاندووه تا كه‌س سته‌م له كه‌س نه‌كات [ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَرِيبٌ (١٧) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی له‌وانه‌یه كاتی هاتنی قیامه‌ت نزیك بێت، (له قورئاندا وَمَا يُدْرِيكَ بۆ قیامه‌ت هاتووه‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌یزانیووه، به‌ڵام وَمَا أدْرَاكَ بۆ شتی تره‌و خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - وتووه‌و بۆی روونكردۆته‌وه).