Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 33

إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ ٣٣
[ إِنْ يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت بایه‌كه‌ ئارام و جێگیر ئه‌كات و با هه‌ڵناكات ئه‌و كاته‌ كه‌شتیه‌كان له‌ناو ده‌ریاكه‌دا ڕائه‌وه‌ستن و ناتوانن بڕۆن و جێگیر ئه‌بن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٣٣) ] ئا ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ زۆر ئارامگربێت له‌ كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا، وه‌ زۆر سوپاسگوزاری خوای گه‌وره‌ بكات له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی