Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 45

وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرۡفٍ خَفِيّٖۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ ٤٥
[ وَتَرَاهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَاشِعِينَ مِنَ الذُّلِّ ] وه‌ ئه‌بینی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خیان نیشان ئه‌درێ له‌ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیدا ملكه‌چن [ يَنْظُرُونَ مِنْ طَرْفٍ خَفِيٍّ ] له‌ ترسا له‌لاوه‌ به‌ نهێنی ته‌ماشا ئه‌كه‌ن [ وَقَالَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ باوه‌ڕداران له‌ رۆژی قیامه‌تدا ئه‌لێن: به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خۆیان و كه‌سوكاریان دۆڕاندووه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا به‌وه‌ی كه‌ چوونه‌ته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و له‌ یه‌كتری جیا كراونه‌ته‌وه‌ [ أَلَا إِنَّ الظَّالِمِينَ فِي عَذَابٍ مُقِيمٍ (٤٥) ] ئاگاداربن به‌ڕاستی هاوبه‌شبڕیارده‌ران له‌ سزایه‌كی هه‌میشه‌یی خوای گه‌وره‌دان كه‌ كۆتایی نایات.