[ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْ فَوْقِهِنَّ ] نزیكه ئاسمانه‌كان له‌ت و شه‌ق ئه‌بن له ترسی گه‌وره‌یی خوادا، یاخود له قورسی و زۆری ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ی كه له‌سه‌رین، یاخود له‌به‌ر وته‌ی موشریكان كه ئه‌لێن: خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوه
{فریشته‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن}
[ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه فریشته‌كانیش ته‌سبیحات و عیباده‌ت و زیكر‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن ئه‌كه‌ن بۆ تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویه له باوه‌ڕداران و ده‌لێن: خوایه له باوه‌ڕداران خۆشبه [ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٥) ] وه بزانن كه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه