Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 19

وَجَعَلُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمۡ عِبَٰدُ ٱلرَّحۡمَٰنِ إِنَٰثًاۚ أَشَهِدُواْ خَلۡقَهُمۡۚ سَتُكۡتَبُ شَهَٰدَتُهُمۡ وَيُسۡـَٔلُونَ ١٩
[ وَجَعَلُوا الْمَلَائِكَةَ الَّذِينَ هُمْ عِبَادُ الرَّحْمَنِ إِنَاثًا ] وه‌ ئه‌و فریشتانه‌ش كه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ بوونه‌و عیباده‌تیان بۆ خوای گه‌وره‌ كردووه‌ ئه‌مان ئه‌یانووت: ئه‌مانه‌ كچی خوان [ أَشَهِدُوا خَلْقَهُمْ ] ئایا كاتێك خوای گه‌وره‌ فریشته‌ی دروست كردووه‌ ئه‌مان ئاماده‌ی دروست كردنیان بوونه‌ تا بزانن ئه‌مانه‌ مێن [ سَتُكْتَبُ شَهَادَتُهُمْ وَيُسْأَلُونَ (١٩) ] ئه‌م شایه‌تیه‌یان له‌ په‌ڕاوی كرده‌وه‌كانیان ئه‌نووسرێ وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێ ئه‌كرێ ده‌رباره‌ی، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر سه‌خته‌).