Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 22

بَلۡ قَالُوٓاْ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّهۡتَدُونَ ٢٢
{حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌} [ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ ] به‌ڵكو ئه‌یانووت: ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر جۆره‌ عیباده‌تێك بینیوه‌ [ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ (٢٢) ] وه‌ ئێمه‌یش به‌ شوێنه‌واری ئه‌واندا ئه‌ڕۆین و لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه‌و كوێرانه‌ چاو له‌وان ئه‌كه‌ین و هیدایه‌ت له‌وان وه‌رئه‌گرین، (باوك و باپیرانیان خۆیان گومڕا بوونه‌ ئیتر چۆن هیدایه‌تی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن!؟ قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه‌و بێ بنه‌مایه‌).