Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 24

۞ قَٰلَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكُم بِأَهۡدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمۡ عَلَيۡهِ ءَابَآءَكُمۡۖ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ ٢٤
[ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آبَاءَكُمْ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ پێی وتوون: ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ من بۆم هێناون هیدایه‌تده‌رتر نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ باوك و باپیرانی خۆتان له‌سه‌ری بینیوه‌ته‌وه‌؟ [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (٢٤) ] ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا وتوویانه‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا ئه‌و دینه‌ی كه‌ ئێوه‌ی پێ نێردراون و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هێناوتانه‌ ئێمه‌ پێی كافرین و باوه‌ڕمان به‌و شته‌ نیه‌.