Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 33

وَلَوۡلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ ٣٣
{بێنرخى سه‌روه‌ت و سامان و دونیا} [ وَلَوْلَا أَنْ يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام وایان گومان ده‌برد كه‌ به‌خشینی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆشویستنمان بۆیان و هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر كوفر كۆببه‌نه‌وه‌ [ لَجَعَلْنَا لِمَنْ يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِنْ فِضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ (٣٣) ] ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفریان به‌ خوای گه‌وره‌ بكردایه‌ دونیامان پێ ئه‌به‌خشین به‌ڵام له‌به‌ر دڵی باوه‌ڕداران پێیان نابه‌خشین، وه‌ سه‌قفی ماڵه‌كان و پلیكان و په‌یژه‌كان كه‌ پیایدا سه‌رئه‌كه‌ون هه‌موویمان بۆ ئه‌كردن به‌ زیو.