Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 45

وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ ٤٥
[ وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا ] وه‌ پرسیار له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی پێش خۆت بكه‌ كه‌ له‌ پێش تۆدا ناردوومانن، واته‌: له‌ شه‌وی ئیسرادا كه‌ ده‌یانبینی پرسیاریان لێ بكه‌، یاخود پرسیار له‌ ئوممه‌ته‌كانیان بكه‌ كه‌ پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌ [ أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ (٤٥) ] ئایا ئێمه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ی ڕێگامان داوه‌ كه‌ خوای تر بپه‌رسترێت؟ واته‌: شتی وا نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ خۆیان ئه‌یكه‌ن.