[ وَقَالُوا أَآلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ] وه ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕیان ئه‌كردو وتیان: باشه خواكانی ئێمه باشتره یان عیسا - صلی الله علیه وسلم - ؟ ئه‌گه‌ر عیسا - صلی الله علیه وسلم - له ئاگردا بێ با ئه‌مانیش له ئاگردابن [ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًا ] ئه‌مان ئه‌م نموونانه ناهێننه‌وه ته‌نها بۆ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ نه‌بێ نه‌ك بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ (٥٨) ] به‌ڵكو ئه‌وان كه‌سانێكن زۆر مشتومڕو موناقه‌شه ئه‌كه‌ن