[ فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِنْ بَيْنِهِمْ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ (٦٥) ] حیزبه‌كان له جوله‌كه‌و گاور‌و ئه‌وانی تریش ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه‌و پارچه پارچه بوون، جا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت بۆ ئه‌و سته‌مكارانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوا دانا له سزای ڕۆژێك كه سزاكه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره كه ڕۆژی قیامه‌ته.