[ يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ ] له به‌هه‌شتیشدا خواردنیان پێ ئه‌به‌خشرێ له‌ناو قاپی ئاڵتووندا [ وَأَكْوَابٍ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ ] وه خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ له كوپی ئاڵتووندا، وه ئه‌وه‌ی نه‌فسیش ئاره‌زووی بكات پێیان ئه‌درێ [ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ ] وه ئه‌وه‌ی چاوی پێ ڕۆشنا بێت تام و چێژی لێ بكه‌ن هه‌موو شتێكیان پێ ئه‌درێ [ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٧١) ] وه ئێوه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه.