Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 86

وَلَا يَمۡلِكُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ ٨٦
[ وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الشَّفَاعَةَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئێوه‌ كردووتانن به‌ خوا ئه‌وانه‌ توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ لای خوای گه‌وره‌ شه‌فاعه‌تتان بۆ بكه‌ن [ إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٨٦) ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت شایه‌تیان به‌ حه‌ق دابێ واته‌: به‌ یه‌كخواپه‌رستی وه‌ زانیاریان هه‌بووبێ له‌سه‌ر زانیاری و چاوڕۆشنی ئه‌و شایه‌تیه‌یان دابێ ئه‌وه‌ شه‌فه‌عه‌تیان به‌ ئیزن و ره‌زامه‌ندی خوا سودی ده‌بێت.